دەربارەی ئێمە – داکۆک

دەربارەی ئێمە

پێگەی ئەلکترۆنی داکۆک، ناونیشان وپێگەی ڕێکخراوی داکۆکە لە نێو تۆڕی ئەنتەرنێت و دنیای ڕاگەیاندندا، لە هەمان کاتدا زمانحاڵ و میدیای فەرمی ڕێکخراوەکەشە، سەکۆیەکی ئازادە بۆ گەیاندنی دەنگی ئازادیخوازان و ناوەندێکە بۆ خستنەڕووی ژیانی پەنابەران و کێشەو ئاریشەکانیان و هەواڵی بەردەوامی گۆڕانکارییەکانی بواری پەنابەری .

سایتی داکۆک پەنجەرەیەکی ئاواڵایە بۆ پیشاندان و ئاشکراکردنی بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری مەدەنی و ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکانی دەسەڵات و دەزگا ئەمنیەکان بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و ئازادیخوازان و خەڵکی بە گشتی .

 

 

خاوەنی ئمتیاز ڕێکخراوی داکۆک

سەرنووسەر هەورامان نیعمەت علی

ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی داکۆک