بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ هەرزان کردنی نان لەسەر شانی نانەواخانەکان سەری نەگرت و پشتگوێیان خست .
ئیرادەی کاک ادریس مەسعود و خاوەنی نانەواخانەکان و خەڵکی کوردستان و فشارەکانی سۆشڵمیدیا سەرکەوت .
سوپاس بۆ تۆ کاک ادریس کە وەدەنگ هاتیت و سەرکێشیت بە ژیانی خۆتەوە کردو توشی ناڕەحەتی بوویت لە پێناوی ڕاگرتنی زوڵم و چەسباندنی تۆزقاڵێک لە عەدالەت .
سوپاس بۆ خەڵکی کوردستان کە وەدەنگ هاتن لەسەر فڕاندنی کاک ادریس و فشارێکی باشیان کرد لە سۆشڵمیدیا .
پێم وایە حاڵەتێکی باشە حکومەت کەوتۆتە ژێر کاریگەری خواست و ناڕەزایی خەڵک لەم پرسەدا ، ئەگەر لە پرسەکانی تریشدا بەوشێوەیە حەسابی بۆ ناڕەزایی خەڵک بکردایە حاڵ نەدەگەیشت بەم خراپیە .
ئەکرێت لە داهاتوودا دەسەڵات زیاتر حساب بۆ ناڕەزایی خەڵک و فشارە مەدەنیەکانو خواستەکانی خەڵک بکات ، بەتایبەت داواکارییەکانی مامۆستایان لە پرسی موچەو بەرزەموچەو دامەزراندنی گرێبەست و وانەبێژەکان .
دواجار ئەبێت خەڵکیش بزانن ئەگەرچی کەمیش بێت بەڵام فشاری مەدەنی کاریگەریی هەیە ،ئەگەر خەڵکی ئیرادەی شۆڕش و ڕاپەڕینی نەبێت ، فشاری مەدەنی خراپ نیە لە ئێستادا .
بۆیە خۆت بەکەم مەزانەو بەردەوام بە لە ناڕەزایەتی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانت ، چاوەڕێی کەس مەکە بۆت بەدەست بێنێت، ئەو کەسەی لەسەر جادەیە بایکۆتی کردووە لەبری خۆی و مافەکانی خۆی لەوێیە نەک تۆ ، پێویستە تۆش خودی خۆت بێیتە سەرخەت وەگەرنا حاڵت هەر وەکو ئێستا دەبێت .
دکتۆر سادق سەرگەتی مامۆستای زانکۆو دانیشتووی شاری هەولێر بەر لە کەمێک، لە فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە ، ئێستا دوانزە سەموون لە هەولێر بە ١٥٠٠ دینارە .