کورد تاکە میللەتە کە ڕەخنەی قبوڵ نیە – داکۆک
سعید هەرکی

 

هەر میللەتێک گرنگی بە ڕەخنەی دۆست و دوژمنی بدات میللەتێکی پێشکەوت و هۆشیارە ، هەموو لایەکمان دەزانین کاری دەولەتداری و حکومەت و حزب و گروپ و رێکخراوەکان بە ڕەخنە و تێبینیەکان سەرکەوتودەبێت و بەرەو پێش دەچێت ….

بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئێمەی تاکی کورد بە هەموو چینەکانەوە خۆمان کەڕولاڵ کردوە بەرامبەر بە ڕەخنە و تێبینیەکان …
ئەگەر سەیری بارودۆخی ئێستای هەرێم بکەین دەبینین گەیشتۆتە ئەوپەڕی خراپی هۆکارەی چییە و کێیە ؟!!! هەموو لایەکمان باش دەزانیین کە هۆکارەکەی گوێنەگرتنبو بۆ ڕەخنەی خەڵک و چینی ڕوشنبیر و دان پێدانەنانبوو بە هەڵەکانیان و کەللە ڕەقی خۆیان بوو تاوەکو میللەت گەیشتە ئەم بارودۆخە ناهەموارە کە خەریکە میللەت لە برسان دەمرێت کەچی هێشتا دان بە هەلەکانیاندا نانێن و هەمووی بە حیکمەت و لێزانی دەزانن و شانازیش پێوە دەکەن .

جگە لەمەش هێشتا منەت بەسەر خەڵکەوە دەکەین بابای عەلمانی دەلێت ئەگەر ئێمە نەبواین ئێستا خوشک و دایک و خێزانتان هەمووان کەنیزەک بوون ئێمەین پارێزەری ناموس و دینتانین !!! لەم لاوەش ئێمەی ئیسلامی دەلێن ئەگەر ئێمە نەبواینە ئێستا ئێوە خاوەنی ناموسی خۆشتان نەبوون !!! ، وەک ئەوەی بلێین دەبێت چەندین ساڵ پێش ئێستا باو باپیرانمان هیچیان خاوەنی ناموسی خۆیان نەبوبن چونکە ئەم سات نە عەلمانی هەبوو نە ئیسلامی ، من بۆ بابای عەلمانی هیچ نالێم چونکە هەموومان دەزانین کەوا تێکدەری شیرازەی خێزانن ، بەڵام ئێمەی ئیسلامی بوو دەبێت وا بیربکەینەوە !!! بۆ وا تێگەیشتوین ! ئەی گوێمان لە عومەری کوڕی خەتان نەبوو چی دەفەرمووی (رحم الله امرأً أهدى إلي عيوبي) ئایا ئێمە عەیبدارین یان هاوەڵانی پێغەمبەر ؟ ئایا ئێمە و حزبەکانمان پیرۆزین یان ڕێبازی پێغەمبەرەکەمان سەلامی خوای لەسەر بێت ؟ !!!!

ڕەخنەگر هەرکاتێک ڕەخنە بگرێت بەبێ دوو دڵی تۆمەت دەدەینە پاڵ و بە جاشی فلانە وڵات و فلانەکەس دادەنێین و بەبێ بەڵگە ، تەنها بەڵگەمان ئەوەیە وایان ووت ، یان ناوی ئەبو جەهلی دەدەینە پاڵ وەک ئەوەی بلێین ئەگەر ڕەخنە لە ئێمەی ئیسلامی بگرن ئیتر ئەم کابرایە لە دین دەرچوە !!!! یان وەک بلێی گوێمان لەم فەرمودەیە نەبووە ( إنَّ اللَّهَ كَرِهَ لَكُمْ ثَلَاثًا: قيلَ وَقالَ، وإضَاعَةَ المَالِ، وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ )

ئەگەر ئێمە سەیرێکی ڕوداوەکان بکەین دەبینین بابای کورد چەندە ڕەخنەگرە کاتێک تالیبان شکستی بە ئەمەریکا هێنا و دەسەڵاتی گرتە دەست عەلمانییەکانی کوردستان خەریکبوو شێت بن کەوتنە ڕەخنەگرتن و تۆمەت و گومان دروستکردن بۆیان وە هەندێک لە ئێمەی ئیسلامیش ڕەخنەمان لە جیهاد و بەرخودانی تالیبانگرت و گلەیمان لە بەڕێوەبردنی حکومەتەکەیان کرد و هەندێکی تریشمان کەوتینە ئامۆژگاریکردنیان وەک بلێین ئەوان لە حکومداری هیچ نازانن و ئێمەین هەموو شتێک دەزانین هیچ هەلەیەکمان نییە ، بەڕاستی کارەساتە گوێ بۆ ڕەخنەی خەڵک نەگیرین چونکە پێغەمبەرمان سەلامی خوای لەسەر بێت گوێی بۆ ڕەخنە و قسە ناخۆشەکان و تەنانەت جنێوەکانی کافران و هەموو کەسێکی دەگرت یان بە جوانترین شێوە وەڵامی دەدانەوە ……

سعید هەرکی ١٣/ ١/ ٢٠٢٤

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *