بەڕێوەبەرەکان بڕیاری بەردەوامی بایکۆتیان دا – داکۆک
داکۆک - تایبەت :

بەڕێوەبەرەکانی سنوری پەروەردەی پشدەر بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا لە بایکۆت بەردەوام دەبن .

ئەمڕۆ دووشەمە ١٥ / ١ / ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرەکانی سنوری پەروەردەی پشدەر لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە کۆبوونەوە .

مامۆستا سامان بەرزە سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەو دوابڕیاریان ڕایگەیاند : “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرەکانی پەروەردەی پشدەر لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بە کۆی دەنگ بەردەوامی بایکۆت و خەباتی مادەنیان دووپات کردەوە.”

مامۆستا سامان بەرزە وتیشی : ” بایکۆت بەردەوامە تا جێبەجێکردنی سەرجەم داواکاریەکانمان “

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *