ئازادی چییە ؟ – داکۆک
هیوا سەلام

هەر شتێکە کە تۆ بتەوێت بیکەیت بێ ئەوەی تەنانەت گرنگیش بێت کە من یان هەر کەسێکی دیکە بە دڵمانە یان دژین. تاکە مەرجی ئازادیی تۆ ئەوەیە کە نەبیتە مایەی زیانگەیاندن بە جەستە و سەرمایەی مادی کەسێکی دیکە.

ئەمەش ئەو شتەیە کە زۆرینەی کۆمەڵگەی ئێمە پێی هەرس ناکرێت، بۆیە ئەو بە ناو ‘ئازادی’ییەی داوای دەکەن، خودی ئازادی نییە. بەڵکوو ویستی ئەوەیە کە دەتانەوێت دنیا بە دڵی ئێوە هەڵسوڕێت.

بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا کەسایەتیی تۆ حەقی تەواوی هەیە داوای ئازادی لە سەرووی خۆیەوە بکات، لە خۆت بپرسە کە ئایا ئازادیت داوە بەو کەسەی کە دەسەڵاتت بەسەریدا هەیە و ئایا ئەو ڕێگە پێدراوە کە شتێک بکات کە تەواو پێچەوانەی خواستی تۆیە؟ وەڵامەکەت وەرگرت…

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *