سەلامەتی ژیانی ئەم کوڕە لە ئەستۆی پارتیدایە – داکۆک

هەر لە ئێستا تا هەزار ساڵی تر ئەم کوڕە هەرچی لێ بێت لە ئەستۆی پارتی و پاراستن و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێردایە ،، هەر لە تیرۆر کردن و ڕفاندن و سیناریۆ بۆ دروست کرد .

ئەم کوڕە خاوەنی نانەواخانەیە لە هەولێر ، ناڕازییە لە بڕیاری هەرزان کردنی نرخی نان لەسەر حەسابی نانەواخانەکان .
ئەمڕۆ لە بەردەم کامێرەکاندا زۆر بەڕاشکاوی و بوێری دژی دەسەڵات قسەی کرد .

لە قسەکانیدا وتی بۆچی لە ماڵی خۆتانەوە لە کوڕو ئامۆزاو کەسو کارتەوە چاکسازی ناکەیت بۆچی لە نەوت چاکسازی ناکەیت .

لەکاتی قسەکانیدا ئەوانەی دەوروبەری هەوڵیان ئەدا نەهێڵن ئە قسانە بکات لە ترسی سەلامەتی ئەو ، بەڵام ئەو سور بوو لەسەر قسەکانی وتی بۆ ئەترسن ، هەولێر لەکەیەوە وای لێ هاتووە ، هەولێر هۆلاکۆ بەزێن بوو ئێستا بووە بە جێگای قەحپەو کۆیلە …
ڤیدۆکەی لەزۆر پەیج و شوێن بڵاو بووتەوە ئەتوانن بیدۆزنەوە سەیری بکەن

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *