نهێنی پشت درۆن و موشەکەکان – داکۆک
قادر بڵباس

ئەوەی ڕوودەدات لە سنوری (سەوز یان زەرد) یان بڵین ڕاستتر بڵێین زۆنی ( ئیران یان تورکیا ) بەداخەوا بۆ نشتیمان و هاونشتیمانیانیش بە کارەسات تەواو دەبێت .

ئەو دوو بەرەیە هەر لە دروست بوونیانەوە بەناوی کوردایەتی و ڕزگاری نیشتیمان ،تاوەکو ئەمڕۆ بۆ لە ناو بردنی یەکتر هەموو پێوەرێکی جاشایەتی و سیخوڕیان تێپەڕاندوە.

هەمیشە دەستیان بۆ ئیران و تورکیا و عیراق لەسەر سینگە،
بەڵام بەرامبەر بەیەکترو هاوزمان و نەتەوەکەیان وەکو دووژمنێکی بێویژدان وئێسقان شکێنن.
نەک هەر بەرامبەر کوردانی باشور بۆ کوردانی هەرچوار پارچەش هەمان شێوەن.
ئەوەی دیبینین ڕۆژان ڕوودەدات بەدرۆن و موشک یان تیڕۆر کردنی ئازادیخوازانی پارچەکانی ترە لەو بەناو هەرێمی کوردستانە دەرهاویشتە و بەرنجامی ئەوە جاشایەتیەیە کە یەکێتی و پارتی و دوو بنەماڵە بۆ دەستشکاندنەوەی یەک دەیکەن و دواجاری خەڵکی کوردستانیش دەبنە قوربانی .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *