پشدەر، مامۆستایان شکستیان بەفشارەکان هێنا بایکۆت بەردەوامە – داکۆک
ئا:هەورامان نیعمت

ئەمڕۆ چوارشەمە مامۆستایانی سنوری پەرورەدەی پشدەر بۆ ڕەدکردنەوەو وڵامدانەوەی هەوڵەکانی شکانی بایکۆت خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا .

بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن لە شارەکانی زۆنی سەوز بەردەوامە، لەبەرانبەردا حکومەت ویەکێتیش لەهەوڵێکی زۆردان و تا هەڕەشە کردنیش بۆ دەست پێکردنەوەی دەوام بە بێ ئەوای داواکاری مامۆستایانیش جێبەجێ کرابێت .
مامۆستایانی پەروەردەی پشدەر لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی فشاری زۆری بەرپرسە پەروەردەیەکان و ئیعازەکانی بارەگا حزبیەکانی یەکێتی بوونەوە .

ئەمڕۆ بۆ ڕەدکردنەوەی فشارەکان و بەردەوامی بایکۆت خۆپیشاندانێکی فراوانیان کرد لەو بارەیەوە یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان و نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەوبارەیەوە وتی : خۆپیشاندانی ئەمڕۆ زۆر قەرەباڵەغ بوو ئەوندەو نیوی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوو بوو .
سامان بەرزە وتیشی : هەوڵەکان بۆ شکاندنی بایکۆت تەواو شکستیان هێنا و،ئەتوانم بڵێ ٩٩٪ و زیاتریش بایکۆت بەردەوامە .
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە داکۆکی ڕاگەیاند : هەر ئەمڕۆ دوای خۆپیشاندانەکە کۆمیتە چەن بەڕێوەبەرێکیان کۆکردۆتەو کەنزیک لەخۆیان بۆ ئەوەی بەزۆر ئاگاداری دەست پێکردنەوەی دەوامیان پێ بڵاوبکرێتەوە ، بەڵام مامۆستایانی ئەو قوتابخانانە بە زۆرینە ڕەدیان کردۆتەوە بچنە ژێباری دەوام و بۆیە بایکۆت بەردەوامە .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *