تیمی ژینگەیی داکۆک بەشێک لە ناوچەی کاسڵ کرۆفتی پاککردەوە – داکۆک

ئەمڕۆ دووشەمە ١ / ٤ / ٢٠٢٤ ، تیمێکی خۆبەخشی ژینگەیی ڕێکخراوی داکۆک لە شاری ولڤەرهامتن بە هەماهەنگی و بەشداری ژینگەدۆستی خەڵکی ناوچەکە مستەر جۆن ئەندام لە ڕێکخراوی ( friends of the Smestow ) ، هەڵمەتێکی ژینگەیی لە ناوچەی ( castlecroft ) ئەنجامدا .

تیمەکەی ڕێکخراوی داکۆک لە سیانزە ئەندامی داکۆک پێکهاتبوون .
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکە کە ماوەی سێ سەعاتی خایاند ، ناوچەکە لە بوتڵ و پلاستیک و نایلۆن و کاغز پاک کرایەوەو ، تابلۆی سەر دیواری پردی کاسڵکرۆفت شۆردراو پاک کرایەوە .

جێی باسە ئەو پردەی کاسڵکرۆف لە چەندڕۆژی ڕابردوودا سەدساڵ بەسەر دروست کردنیدا تێپەڕی .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *