تاسەر ئێسقان دژی هێرشە
موشەكیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانم بۆ سەر شاری هەولێر و شەهیدكردنی هەڕ مرۆڤێكی تر لە هەر كونجێكی ئەم دونیایە بێت.
وەك كوردێك، بریندار بوون و شەهید كردنی هەر هاوڵاتی یەكی كورد بەدەستی دووژمنان و ناحەزانی گەلەكەمان لەناخەوە دەمهەژێنێ، وا هەستەكەم كە خوێن لە لەلاشەی مندا دەچۆڕێ!
بـــەڵام!! ئەوەی جێگای داخ و سەرسوڕمانە!
بەهۆی فڕۆكە و درۆن و تۆپبارانەكانی دەولەتی داگیركەری تورك، زیاتر لە 100 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی كوردستان شەهید كراون، بەسەدان هاوڵاتیش بریندار و پەكەوتە بوون، چەند ساڵێك بەر لەئێستا چەند چالاكوانێك هەوڵی خۆپیشاندانیان دا لەلایەن دەزگاكانی ئاسایشی پارتی دەستگیركران و هەڕەشەشیان لێكرا، دەیان جاری تر لە كات و شوێنی جیاوازدا لەسەر هەمان هەمان بابەت هەڕەشە و دەستگیركردنی هاوڵاتیان و چالاكوانان دووبارە بۆتەوە.
لەڕابردووش وەك هەڵوێست و دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر بۆردومان و لەشكركێشی و پێشێلكاری و سنوربەزاندنەكانی سوپای توركیا هاوڵاتیان داوای بایكۆتی كاڵای توركیان كرد،
بەڵام دەزگا ئەمنیەكانی سەربەپارتی و بنەماڵەی بارزانی زوو كەوتنە زانیاری كۆكردنەوە بۆ دەستگیركردنی ێەو چالاكوانانەی بانگەشەی كەمپینی بایكۆتی كاڵای توركیان دەكرد و (بێریڤان ئەیوب) و چەند هاوڕێیەكی یەكێك بوون لەو ڕەشبگیریەی دەزگای ئاسایشی پارتی دەستگیری كردن و لەژێر یاسای تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی زیاتر لەدوو ساڵ لەزیندان هێلدرانەوە و ڕووبەروی ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی دەكران، ئەگەر فشاری چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لەمافەكانی مرۆڤ نەبوایە، تائێستاش لەزیندان دەبوون و دەیان تۆمەت وسیناریۆی بێ بنەمای تریشیان بۆ هەڵدەبەستان وەك ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی بۆ (شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ) هەڵبەستراون.
دەستگیركردنی چالاكوانان و خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی پارتی و یەكێتی بۆتە كارێكی نۆڕماڵ، ئەمەش پەیڕەوكردنی ئەو سیاسەتە تۆلیتاریە هەردوو حیزبی دەستەڵات پەیڕەوی دەكەن، مەبەست لێی ملكەچ كردن و سەپاندنی هەژمونی تاكڕەوانەی حكومڕانی خۆیانە بەسەر هاوڵاتیانە لەڕێگای سەركوتكردن و تۆقاندن و خنكاندنی ئازادی ڕادەربڕین .
ئەوەك جێی گومانە سازدانی ئەم خۆپیشاندانانە بەم شێوەیە بەرفراوانە لە ناوە و دەرەوەی هەرێم نیشاندانی پەڵەقاژەی بەرپرسانی باڵای پارتی و خودی بنەماڵەی بارزانی یە لەم موشەكبارانەی ئێران، ترس گەیشتۆتە لوتیان، چونكە هێرشەكان پەیامی ڕوونی ئێرانیەكانی پێ یە بۆ بنەماڵەی بارزانی، بنەماڵەی بارزانیش باش دەزانن بەتەواوەتی لەبەرژەوەندەكانی ئێران دووركەوتونەتەوە و لە بەرەی دژ بەبەرژەوەندەكانی ئێران خۆیان دەبێنن، بۆیەش لەئامانج گرتنی خۆیان دەترسن و ترسی مەرگی خۆیانە.
ئەگەرنا كەی بنەماڵەی بارزانی ڕێگەی بە بچوكترین گردبونەوەش داوە؟!
ئەی خێرە ئێستا بارزانی فرمێسكی تیمساحی دەڕژێت و ڕێگە دەدات لەهەولێر و دهۆك لەشار و شارۆچكە و چەندین شار لەدەرەوەی ووڵات خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەرببڕن و فەرمان بە بازڕگانەكانیش دەكات بایكۆتی كاڵای ئێرانی بكەن و بۆ ئەم مەبەشتەش سەرجەم ڕاگەیاندن و میدیا سێبەرەكانیشیان خستۆتە گەر بەگەورەتر كردنی بۆردومانەكانی ئێران،
من دەپرسم تۆ بڵێی بەدەیان ژن و منداڵانی كورد لەلایەن فڕۆكە و درۆنەكانی دەولەتی توركیا بەدڕندەترین شێوە بۆردومان دەكران شەهید كران و بوونە قوربانی ئەی ئەوانیش خوێنیان لەجەستەدا نە بوو وەك ئەوهاوڵاتیانەی شاری هەولێر مرۆڤ نەبوون؟!
بۆ ئەم هاوڵاتیانەش بێتاوان و خەڵكی ئەم نیشتمانە نەبوون؟!
سەیر لەوەدایە بەشێوەك ڕێگری لەخۆپیشاندان دژ بەبۆردومان و لەشكركێشیەكانی دەولەتی تورك دەكەن، وەك بڵێی خۆیان بەشێك بووبن لەپیلان و تاوانی ئەو بۆردومانانە.
بۆیە جێی خۆیەتی بڵێین (بانێكە و دوو هەوایە)