هەولێر… لیوا موحسین بە کوژراوی دۆزرایەوە – داکۆک

 

 

تەرمی لیوا موحسین محمد ڕەشید لە ناو شاری هەولێر دۆزرایەوەو فیشەکی پێوەیە .

ڕۆژی هەینی ٢٨/ ٦ / ٢٠٢٤ تەرمی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لیوا موحسین محمد ڕەشید زەنگنە لەناو شاری هەولێر دۆزرایەوە .

وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیانێکدا ڕووداوەکەی پشت ڕاستکردەوەو لە بەیانەکەدا هاتوو بەڕووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست داوە .

پزیشکی دادوەری بڵاوی کردەوە لیوا موحسین خۆی کوشتووە .

لیوا موحسین پارتیەو هاوسەری پەرلەمانتاری پارتی ڤیان سەبرییە .

برازیەکی لیوا موحسین بۆ کەناڵێکی ڕاگەیاندن وتی : مام نەخۆشی دەرونی نەبووە ، ڕۆژی هەینی هیچ کێشەیەکی خێزانی یان کۆمەڵایەتی نەبوو ، ئێمە بڕوا ناکەین خۆی کوشتبێت و کوژراوە و تۆڵەی دەکەینەوە .

جێی باسە لیوا موحسین لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆی پێش ئەوەی بکوژرێت لە چەندین پۆستدا بە ناڕاستەوخۆو بە ڕاشکاوی ڕەخنەی لە دەسەڵات گرتووە بۆ نموونە :

لە پۆستێکدا نوسیوێتی : ناخۆشتر لە مردن ئەوەیە زوڵم ببینی و لەتەنیشت زاڵمەوە دانیشی و نەتوانی قسە بکەیت .

 

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *