لەسەر کۆمێنتێک قایمقامی هەڵەبجە نانەوایەک دەخاتە زیندانەوە – داکۆک

سایتی داکۆک

نوخشە ناسیح قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەسەر کۆمێنتێک داوای یاسایی لەسەر نانەوایەک تۆمارکردوەو ئاسایش دەستگیری کردووە .

لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٦/ ٦ / ٢٠٢٤ ەوە ئاسایشی هەڵەبجە ( بڕیار کەمال محمد ) ی بیست و پێنج ساڵی دەستگیرکردووە و لە زینداندایە لەسەر داوایەکی قایمقامی هەڵەبجە نوخشە ناسیح لەسەر کۆمێنتێک.

جێی باسە بەکەفالەتیش دادوەر ئازادی نەکردووە .

بڕیار کەمال کە پیشەی نانەوایە لە کۆمێنتەکەیدا نوسیوێتی : ناتوانن بۆ هیچ شتێک قسە بکەن بۆ نانەوا نەبێت ، دوو ڕۆژ نانەوا دابخرێت قایمقام ولیژنەکەی ئەبێت بڕۆن لە شارەکانی تر نان بکڕن ، چونکە تا ئێستا نانیان نەکردووە ، حەق وایە خۆیان بهێنیت نانیان پێ بکەیت بزانین حاڵیان چۆنەو پێیان ڕابوێری .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *