داکۆک دژ بە ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد خۆپیشاندان ڕێکدەخات – داکۆک

 

ڕێکخراوی داکۆک بۆ ماف و ئازادی لە شارەکانی بێرمینگهام ، مانجستەر ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمد خۆپیشاندانی فراوانی ڕێکخست .

ڕێکخراوی داکۆک ڕۆژی هەینی ٢٨ / ٦ / ٢٠٢٤ لە شارەکانی ( بێرمینگهام ، مانجستەر ، نیوکاسڵ ، گلاسگۆ ) بە بەشداری ئەندامانی داکۆک و پەناخوازان و کوردانی تاراوگە چوار خۆپیشاندانی ڕێکخست .

عەزیز حەمە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوی داکۆک و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە وتی : دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و هێشتنەوەیان لەزیندانی بێ ئاگاداریی داوەرو بێ ڕاگەیاندنی هیچ تۆمەتێک بۆی بۆ ماوەیەکی زۆر دواتر دادگایی کردنی ، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە ژیانی چالاکوانان و ئازادیخوازان لە مەترسیدایە ..

لە لایەکی ترەوە تەها ڕەشید حاجی ئەمین ئەندامی داکۆک بەشداربووی خۆپیشاندانەکە ، دوای ئەوەی وتارێکی پێشکەش کرد لەناو خۆپیشاندانەکە بۆ سایتی داکۆک وتی : ئێمە دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد بە سیاسی دەزانین و هیچ تۆمەتو تاوانێک لە ئارادا نابینین ، سلێمانی بێ تاوانە ، پێویستە ئازاد بکرێت .

ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوزە لەکاتی گەڕانەوەی لە پرسەی باوکی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە عفرین بۆ باشوری کوردستان لە ٢٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دەروازەی فیشخابوور لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە ڕفێنرا .

ڕۆژی ٣٠ / ٦ / ٢٠٢٤ سلێمان ئەحمەد دادگایی دەکرێت

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *