لە یادی سوپای عێراقد – داکۆک
دکتۆر سەردار عەزیز

١٠٣ ساڵ لەمەوپێش سوپایەک دروستکرا، هەشت مانگ پاش دروستکردنی ئەم سوپایە دەوڵەتێکیان بۆ ئەم سوپایە دروستکرد ناویان نا عێراق. ئەم سوپایە هەمیشە لە مێژویدا تایفی بوە. مەحمود تەربوشی زۆر بە جوانی باس لە سەرەتاکانی دروستبونی ئەم سوپایە دەکات، وێنەی کتێبەکە هاوپێچە.

بەشی سەرەکی تێزی دوکتۆراکەم دەربارەی سوپا و سەرباز بوو. لینکی تێزی دوکتۆراکەم لە کۆمێنتدایە. سوپا بەلای منەوە مۆدێرنترین دەزگای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. چەمکی مۆدێرن وەک باش یان خراپ بە کارناهێنم، بەڵکو وەک هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی تایبەت. بەڵام وەک هەموو دەزگاکانی تر هەرگیز ڕێگە نەدراوە تەواو مۆدێرن بێت، بەو مانایە جودابێت لە حیزب و کەسایەتی و خێزانەکان. چەمکی گاپ یان دابران زۆر گرنگە لە تێگەیشتن لە پەیوەندی مەدەنی سەربازی لە ناو کایەی دەوڵەتدا.

ئەوەی بۆ من جێگای سەرنجە نەبونی ئاگایی و زانیاری و تێگەیشتنە لە فەلسەفەی سوپا، وەک گرنگترین دەزگای سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوریی و ئەخلاقی لە ناوچەکە.
سوپای عێراقی خاوەن کۆمەڵێک دەستکەوتی گرنگە، لەوانە، یەکەم کودەتا لە ناوچەکە، درێژترین جەنگ، چەندین جینۆساید، کوشتنی زۆرترین هاوڵاتی عێراقی، خزمەتی ڕژێمەکان و دژایەتی گەلانی عێراق. بەرز و پیرۆزبێت یادی ١٠٣ ساڵەی سوپای عێراق.

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *