دەنگی تەقینەوەی درۆنەکان ، ناهێڵێ مناڵانی هەولێر بخەون – داکۆک
ئا: هەورامان نیعمت

پێش کەمێک دەنگی گەورەی بۆردومان ودرۆنەکان خەڵکی شاری هەولێر ڕاچەڵەکان، شارەکەی لەرانەوە .

هەر زوو هەواڵی دەنگی گەورەی  تەقینەوەکان سۆشڵمیدیای تەنی .

تا ئێستا زانیاریی فەرمی لەسەر ڕووداوەکە کەمەو بەوردی نازانرێت کوێ گیراوەتە ئامانج و هێرشەکان لە لایەن کێوە بووە بە دیاریی کراوییو زەرەروزیانەکان چین .

هاوڵاتیەک کە نیشتەجێی شاری هەولێرەو بەقسەی ماڵەکەیان نزیکی کونسڵخانەیە لە فەیسبوکی خۆی نوسیوێتی : ” خەریکە ماڵەکەمان بەسەردا دەڕوخێ خوا هاوارە ” .

هاوڵاتیەکی تری نیشتەجێی هەولێر بۆ سایتی داکۆک وتی : دەنگەکە ئەوەندە گەورە بوو وامزانی ڕۆژی حەشرە ، مناڵەکانم لەترساندا ئەگرین ناوێرن بچنەوە ژورەکانی خۆیان بۆ خەوتن .

 

لە دوای حەوتی اکتۆبەری ساڵی ڕابردوەوەو ئاڵۆزبوونی ناوچەکە ناوە ناوە هەولێرو سەری ڕەش بەر هێرشی درۆنی گروپە چەکدارەکانی شیعەی عێراق سەر بە ئێران دەکەون .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *