ئەو پڕۆسەی ناونراوە هەڵبژاردن سیما و پرسنسپی خۆی تێکداوە لە سایەی ئەو دووحزبەدا،پارتی و یەکێتی دوو هێزی چەک بە دەستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا بۆ تەنیا جارێکیش نەیانتوانیوە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و بە بێ ساختەکاری ئەنجام بدەن.
ئەم دوو هێزە بێ ئامانج و بێ ستراتیجەن ، کە لەهیچ کاتێکدا خاوەنی ووزەو توانای خۆیان نەبونەو نابن ، بەڵکو تواناو سەلیقەی سیاسەت کردن لە ووڵاتانێکەوە وەر دەگرن کە چەندین ساڵە کورد لەو ووڵاتانەدا بە خراپترین شێوە دەچەوسێنرێتەوە و، مافی نەتەوەیی وپاراستنی کلتورو زمان وهاوڵاتی بوونیان لێ سەندراوەتەوە ، کە بریتین لە ئێران وتورکیا .
یەکێک لەئاریشەکانی هەرێم نەبوونی دەستورە، دەستوری هەرێم بەدەستی پارتی و یەکێتی و بەویستی دەوڵەتە هەرێمیەکان پەکخراوە.
دوو حزبی سەرەکی هەر هەڵبژاردنێ دەر ئەنجامەکانی هەڵبژادنەکە بزان لە بەر ژەوەندی ئەوان نیە کێشە بۆ پرۆسەکە دروست ئەکەن تا ئەو کاتەی دڵنیا ئەبنەوە لەوەی براوەی هەڵبژاردنەکان خۆیانن ئەوکات ڕیگا ئەدەن هەڵبژاردن بکرێ.
ئەم دوو حیزبە تەنانەت کورسی کەمینەکانیان قۆرخ کردووە بۆ خۆیان ئەو کورسیانە کە بۆ نەتەوەجیاوەزاکان دانراوە کەسانی دا ئەنێن دەبێت بۆ ئەو دوو حیزبە کار بکەن.
لە هەموو شتێک کارەساتر ئەوەیە چەندین حیزب دروست بووە لە هەرێمەکەدا کە بە حیزبە ناڕازیەکان ناو دەبرین بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە پارتی و یەکێتی بە پلانی خۆیان دروستیان کردووە لە کۆتایدا دەنگەکانی خەڵک بۆ خزمەتی یەکێتی و پارتی بەکار دە هێنن.
ئەم دوو حیزبە بوونەتە مۆتکەی خراپەکاری نەبوونی ئازادی لە ناوچەکەدا چەندین تاوانی جۆراو جۆریان لە مێژووی حوکوم ڕانیاندا ئەنجامداوەو لە ئێستایشدا بەردەوام لە تاوان کاری بەرام بەر میلەت و ئازادی خوازان و چالاکوانان.
پێویستە تاک لەوە وریا بکرێتەوە پرۆسەی هەڵبژاردن و پەرلەمان لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستا پرۆسەیەکی دیموکراسی نیە و تەنها جۆرێکە لە فری و دانی خەڵکی بۆ مانەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی.
من وەک چالاکوانی سیاسی و ئەندامی بۆردی ڕێکخراوی داکۆک هەمیشە بەردەوام ئەبم لە دژایەتی کردنی ئەو دوو حیزبەو نیشاندانی ڕووی ڕاستیان چونکە ئەمانە پرۆسەی دیموکراسی و پەرلەمانیان بە تەواوەتی ناشیرن کردووە خاوەنی چەندین هێزی چەکداری و ملیشیان بۆ چەوساندەوەی هاوڵاتیان و ئازادی خوازان و چالاکوانان لە ناوچەکەدا.