کوردانی وڵاتی بەریتانیا، مرۆڤدۆستان، خەمخۆران، ڕێکخراوەکان:
کوردانی تازەهاتوو و ئەو پەناخوازانەی کە تاوەکو ئێستا مافی پەنابەریان وەرنەگرتوو و داواکاریی پەنابەریان ڕەدکراوەتەوە لە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆردا دەژین بە هۆی پەسەند کردنی یاسای ناردنی پەناخوازان بۆ وڵاتی ڕواندا .
ڕێکخراوی داکۆک یاسای ناردنی پەناخوازان بۆ ڕواندا ، بە یاسایەکی دڵڕەقانەو نامڕۆڤانە دەزانێت و دژی دەوەستێتەوە .
ڕۆژی دووشەمە ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٤ لە شاری لەندەن لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندانێکی فراوانی گشتی مەدەنی ڕێکدەخات، بۆ ڕەدکردنەوەی ناردنی پەناخوازان بۆ وڵاتی ڕواندا و داوای هەڵوەشانەوەی یاساکە دەکات.
وەرن لەگەڵمان دەستباربگرنەوەو بەشداربن، بەشداریکردن لەم خۆپیشاندان و چالاکیە کارێکی مرۆڤانەیە .
ڕۆژ : دووشەمه
سەعات : ٢:٠٠
ئەدرەس :
Parliament square, London SW1P 3JX