تیمێکی داکۆک سەردانی دیپۆرت سەنتەر دەکات – داکۆک

٣ کەس ئازاد کران
” تیمێکی داکۆک سەردانی پەناخوازانی دیپۆرت سەنتەر دەکات ”
ئا: هەورامان نیعمت
سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوی داکۆک سەردانی پەناخوازانی دەستبەسەری ناو دیپۆرت سەرنتەریان کرد .

ڕۆژی دووشەمە ٤ / ٦ / ٢٠٢٤ تیمێکی ڕێکخراوی داکۆک کە پێکهاتبوو لە هەریەکە لە سامان جاف سەرۆک و کاوە دەربەندی سکرتێری ڕێکخراوی داکۆک سەردانی دیپۆرت سەنتەرەکانی شاری لەندەنی نزیک فڕۆکەخانەی هیسرۆیان کرد .

کاوە دەربەندی سەبارەت سەردانەکەیان وتی : هەرچەندە ئێمە ڕۆژانە بەردەوام لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەسەر خەتین لەگەڵیان و بەدەم بارودۆخیانەوەین، بەڵام مەبەستمان بوو لە نزیکیشەوە لە بارودۆخی پەناخوازانی ناو دیپۆرت سەنتەر بپرسینەوە .

سکرتێری داکۆک وتی : ئێمە داوایەکمان پێشکەش بە دیپۆرت سەنتەر کرد بۆ ئەوەی وەکو داکۆک سەردانی هەموو کوردەکان بکەین پێکەوە ڕووبەڕوو قسەلەگەڵ هەموویان بکەین بەڵام ڕەدیان کردەوەو پێیان وتین ئێوە دەتوانن تەنها سەردانی ئەو کەسانە بکەن کە ناو و ناسنامەیان دەنێرن پاشان ئێمە داوامان کرد سێ کەسیان ببینین و ڕەزامەندیان دەربڕی کەوا ئەمڕۆ لەسەعات دووی دوای نیوەڕۆوە بۆ سەعات هەشت ئەتوانین سەردان بکەین و سەردانمان کرد .

کاوە دەربەندی وتیشی: لەنزیکەوە ئەو سێ کەسەمان بینیو لە ڕێگەی ئەوانەوە هەواڵی ئەوانی تریشمان پرسی و بەڵێنمان پێدان بە گوێرەی توانای خۆمان چیمان لەدەست بێت بۆیان بکەین و درێغی نەکەین .

لە لایەکی ترەوە سامان جاف سەرۆکی داکۆک وتی : دوو دانە دیپۆرت سەنتەر هەیە لەنزیک فرۆکەخانەی هیسرۆ لەشاری لەندەن بەناوەکانی ( colnbrook ) و ( Harmondsworth ) هەریەکەیان لە بینایەکی جیاوازدان زۆر نزیکن لەیەکەوە ، لە هەر دووکیان لە ئێستا بەنزیکەیی چل بۆ پەنجا پەناخوازی کورد دەست بەسەرە ، ئەمڕۆ کە ئێمە ڕۆشتین سێ کەس ئازاد کران واتا لە هەفتەی ڕابردوەوە شەش کەس ئازاد کراون و لەئێستادا ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنی پەناخوازانەی کە لە چواردەی مانگی ڕابردووەوە دەستی پێ کرد نەماوە دیارە ئێمە زیاتر زانیاریی و هەواڵمان سەبارەت بە کوردەکان هەیە ئەگەر لە قەومەکانی تر لەم چەند ڕۆژە گیرابن زانیاریمان پێنەگەیشتووە .

سامان جاف وتیشی: لەسەرەتای هەڵمەتی دەستگیکردنەکەوە ئێمە لەسەر خەتیتن لە گەڵ پەناخوازەکان و پارێزەرەکانیان و هاوڕێو کەسوکاریان ، ئەوەندەی ئێمە بزانین تەنها دوو کەسیان پارێزەریان نەبوو ، ئێمە وەکو ڕێکخراوی داکۆک پارێزەری بێ بەرانبەرمان بۆ پەیدا کردن .

جێی باسە ڕێکخراوی داکۆک و فدراسیۆنی پەنابەران ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٤ لەشاری لەندەن خۆپیشاندانێکی فراوانی سازکرد لە بەردەم پەرلەمانەوە بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر کوردان بۆ دژوەستانەوەی یاسای ڕوانداو دەستبەسەرکردنی پەناخوازان لە دیپۆرت سەنتەرەکان و دیپۆرت کردنەوەیان .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *