” ڕێکخراوی داکۆک وفدراسیۆنی پەنابەران خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست ”
ڕۆژی دووشەمە ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٤ ڕێکخراوی داکۆک و فدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر پەناخوازان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایان لە شاری لەندەن ڕێکخست، دژ بە دەست بەسەر کردنی پەناخوازان لە دیپۆرت سەنتەرەکان ، یاسای ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕواندا .
سەرەتا خۆپیشاندەران لە پارکی بەردەم پەرلەمانی کۆبوونەوەو پاشان بە ڕێپێوان و هوتافکێشان بەرەو تڕاڤڵ سکوێ لە نزیک ماڵی سەرۆک وەزیران بەڕێکەوتن .
لە تراڤڵ سکوێ لەبەرانبەر ماڵی ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای خوێندنەوەی چەندین وتار بە زمانی ئینگلیزی و کوردی و وتنەوەی چەندین وتار بەسەرکەوتوویی خۆپیشاندانەکە کۆتایی پێ هات .
جێی لەدوای پەسەند کردنی پرۆژە یاسای ناردنی پەناخواز بۆ ڕواندا ڕاستەوخۆ هەڵمەتێکی ڕەشپگیریی دەستگیرکردنی پەناخوازان و گواستنەوەیان بۆ دیپۆرت سەنتەرەکان دەست پێ کرد لە ١٤ / ٥ / ٢٠٢٤ ەوە بۆ ماوەی دەڕۆژێک بەردەوام بوو دەیان پەناخوازان دەستبەسەر کران .
نزیکەی ٦٠ پەناخوازی کورد لەناو ئەو پەناخوازانەدا بوون کە لە دیپۆست سەنتەرەکان دەستبەسەرکرابوون .