ڕۆژی سێشەمە ١٧ / ٩ / ٢٠٢٤ تیمێکی ژینگەی ڕێکخراوی داکۆک بە هاوبەشی لە گەڵ سەنتەری کالڤای لە گڵاسگۆ چالاکیەکی ژینگەیی فراوانی ئەنجامدا .
دارەوان ئسماعیل چالاکوان لە داکۆک و یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکیەکە وتی : لەو چالاکیەدا کە من و برای بەڕێزم کاک دارەوان حەمەد ڕێکمانخست نزیکەی ٢٦ ئەندامی چالاکی داکۆک لە سنوری ئەنجومەنی گڵاسگۆ و نیوکاسڵ بەشداریان کرد جگە لە خۆبەخشەکانی سەنتەری کالڤای .
دارەوان اسماعیل وتیشی : لە چالاکیەکە پارکی بەرلەنارک و چەند شوێنێکی دەوروبەریمان بە باشی پاک کردەوە لەو پاشماوانەی کە زیانی گەورەیان دەبێت بۆ ژینگەو بەئاسانی لەناو ناچن و دیمەنی ناشرینیش بۆ شوێنەکە دروست دەکەن .
Please follow and like us: