داکۆک خەریکی چیە لە بەریتانیا ؟؟ – داکۆک
داکۆک - تایبەت :

ڕێکخراوی داکۆک سیمیناری ( گەنجان و چاڵنجەکانی ژیانی تاڕاوگەی ) ساز کرد.

ڕۆژی پێنجشەمە ٣/ ١٠ / ٢٠٢٤ ڕێخراوی داکۆک لە شاری مانجستەر سیمینارێکی بەناونیشانی ( گەنجان و چاڵنجەکانی ژیانی تاڕاوگە ) ڕێک خست بۆ ( عەبدوڵا سیکتانی ، قادر بڵباس ، گۆنا ڕەشید ) .

لە سیمینارێکە تیشک خرایە سەر بایەخی قۆناغی گەنجی لە تەمەنی مرۆڤ و ئەو کات و ساتانەی کە تەمەنی هەر مرۆڤێک پێک دەهێنن و بەتایبەت ماوەی گەنجێتیەکەی .
دواتر باسی پێوێستی پلان و دابەش کردنی کات و دیاری کردنی ئامانجی ڕوون بۆ هەر گەنجێک بۆ زاڵ بوون بە سەر ئەو چاڵنجانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە تاڕاوگە لە ژینگەیەکی نوێ کە ئە تیایدا وەکو نامۆیەک بە دەوروبەرەکەی دەست بەژیان دەکات تیایدا .
لەبەشێکی تری سیمینارەکە بیری گەنجان هێنرایەوە کە چ مەترسیەک بۆ سەر ژیانی گەنج دروست دەکات نزیک کەوتنەوە لە سەرپێچیە یاساییەکان و مادە هۆشەبەرەکان کە ئەوسەری سەرگەردانی و ماڵ وێرانی و زیندان و کەوتنە سەر شەقامەکان و کەوتنە ناو گێژاوە بێ رەحەمەکانی ژیانە .
قادر بڵباس سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی مانجستەری ڕێکخراوی داکۆک بۆ میدیای داکۆک وتی : ئامانجمانە ئەم جۆرە چالاکی و سیمینارانە پەرەپێبدەین بۆ ئەوەی هاوکارو ڕێنوێنیکەرێکی باش بین بۆ گەنجاکانمان لە پێناوی ئەوەی لە داهاتوودا ببنە تاکێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگای کوردی بەتایبەت و کۆمەڵگای بەریتانی بە گشتی .

Please follow and like us:

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *