سەرەڕای بوونی چەندین کێشە و تەنگەژە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و کێشەی نێوان سونە و شیعەی عێراق و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد و سونە و شیعە لە هەمان کاتدا بەڵام ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان سیاسەتی فەرمیان ئەوەیە کە ئەوان عێراقێکی یەکگرتووی بەهێزیان دەوێت و دژی هەر ۆارچەپارچە بوونێکی عێراقن .
لە چەند ساڵی ڕابردوو سەرەڕای کەمتەرخەمی و بێ ئیدارەیی و جەمسەربەندی هێزی پێشمەرگە بەڵام هاوپەیمانان کار لە سەر ئەوە دەکەن کە :
١. دەبێت هێزی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە و لە ڕووی مادی و لۆجستیەوە کار لە سەر ئەوە دەکەن و تا ئێستە بێ هیوانەبوون یان دەست بەردار نەبوون .
٢. هەر سیاسەتێکی حکومەتی هەرێم و لێدوانێک بەو ئاراستە بێت کە هەرێم لە عێراق داببڕێت ئەوا یەکسەر هاوپەیمانان دژی دەوەستنەوە و ڕەدی دەکەنەوە .
٣. هەمیشە ووتاری دەزگا فەرمی و نافەرمیەکانی هاوپەیمانان بە نوێنەری نەتەوە یەگرتوەکانیشە وە دەڵێن ئیمە لە گەڵ عێراقێکی بەهێزی یەکگرتووداین .
٤. هەرکات حکومەتی فیدرال بیەوێت جوڵەیەکی سەربازی بەرەو هەرێم بکات جا بەهەر هۆکارێک بێت ئەوا راستەوخۆ چالاکیەکانی داعش سەرهەلدەدەن و میلیشیاکانیش باش لەو کارتە تێ دەگەن . وەک دەبینین کە عێراق و پێکهاتەکانی بە کورد و سونە و شیعەوە هێندە بۆ پارچەپارچە بوون ئامادەیە نیو هێندە بۆ یەکپارچەیی دەست نادات .
بەڵام بۆ هاوپەیمانان و ا دەڵێن !!!! بە بۆچوونی من سیاسەتی حکومەت و قەوارەی بچوک و لاواز لە سیستەمی حوکمڕانی ئێستەی جهان دا باوی نەماوە و ئەوەی پێی دەوترێ پەرتی کەو زاڵبە یان سیاسەتی ( mini state ) بەسەرچووە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لەدوای ئەو قۆناغەوەن کە دەوڵەت دروست بکەن و خۆشیان بیپارێزن ، بەڵکو ئیستە قۆناغی ئەوەیە کە دەوڵەت دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە بەرژەوەندیەکانیان بپارێزێت نەک ئەوان ببن بە پاسەوانی و بیپارێزن .
من ئەم قسە لە خۆمەوە ناکەم . ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان کار لەسەر ئەوە دەکەن کە خەریتەی ناوچەکە بەجۆرێک ڕێک بخەنەوە کە هەر وڵاتە بەجۆرێک بتوانێت بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بپارێزێت و تەوازن ببن لە ناوچەکە .
عێراقی ئیستە لاوازە بەڵام ئەگەر خەریتەی ئێستەی عێراق لە سەر حسابی هەریەک لە ئێران و تورکیا و ئوردن و سعودیە و وڵاتانی کەنداو گەورە بکرێت و حکومەتێکی بەهێزی هەبێت ئەوا بە ئاسانی دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان هەرسێ وڵاتی تورکیا و ئێران و عێراق دروست بکرێت . وای بۆ دەچم کە وا پێویستە ئەمبەرو ئەوبەری کەنداوی عەرەبی و تەنگەی هورمز کە شاڕێگەی سووتەمەنی ئەوروپا و ئەمریکایە بەدەست یەک حکومەتەوە بێت و ئەو حکومەتەش ئەمریکا و هاوپەیمامەکانی دایان نابێت .
هەموو جهان هەراسان بووە بە دەست چەند هێرشێکی حوسیەکانی یەمەنە وە ، نرخی گوستنەوەی کاڵای بۆ دووهێندە بەرزکردوەتەوە ئەی ئەگەر ئێران بێتە شەڕەکەوە ئەوکات ئاسایشی هورمز و کەنداوو دەریای سوور چی لێدێت ؟ ئەمریکا هەرێم بۆ جیابکاتەوە لە عێراق کە هیچ توانایەکی سەربازی و دارایی و خۆبەڕێوەبەری یەکی سەرکەوتووی نیە ؟
لە ئەگەرێکی وادا پێویستە سنورەکانی پڕ بکات لە سەربازی هاوپەیمانان لە هەموو لایەکەوە کە ئەوەش لە سیاسەتی سەربازی و ئیداری ئیستەی جهان دا شتێکی مەحاڵە . ئەم بابەتە زۆر وردەکاری هەیە بەڵام لە بەر درێژ نەبوونەوەی کورتم کردەوە .